ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەزیر ئەسعەد بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لەهەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو لەهەندێك ناوچەی وەك پیرمام و شەقڵاوە گەیشتوەتە زیاتر لە 12 مەتر.
بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی ئاماژەشیكردوە، ئەمساڵ رێژەیەكی بەرچاو باران لە هەرێمی كوردستان باریوەو تەنها لە سنوری هەولێر گەیشتوەتە 600 ملم ئەمەش وایكردوە كانی و سەرچاوەكانی ئاو ببوژێنەوە، 25 ساڵە چاودێریی وردی ئاستی ئاو دەكەن، ئەمساڵ بەهۆی سروشتی ناوچەكەوە ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرزبوەتەوە، ساڵی رابردو یەكێك بو لە ساڵە هەرە كەمبارانەكان لە مێژوی 100 ساڵی رابردودا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group