ئیسماعیل بەقایی: تاران خۆی بە پارێزەری ئاسایشی گەروی هورمز دەزانێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەمریكا دەبێت فێری ئەوە بووبێت، كە ناتوانێت بە زمانی هەڕەشە و زۆر لەگەڵ ئێران بدوێت و هۆشداری دا كە تاران خۆی بە پارێزەری ئاسایشی گەروی هورمز دەزانێت.
باسی لەوەشكرد، كە ئاسایشی ناوچەكە پێش دەستێوەردانەكانی ئەمریكا پارێزراو بووە و ئێستاش هەر جۆرە هاتوچۆیەكی سەلامەت پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران هەیە.
سەبارەت بە دانوستانەكانیش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كە وەڵامی ئەمریكایان لە رێگەی پاكستانەوە پێگەیشتووە، بەڵام جەختی كردەوە، كە واشنتۆن هەمیشە داواكاری بێسنوری هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تاران تەنیا جەخت لەسەر راگرتنی تەواوەتی شەڕ دەكاتەوە و بابەتەكانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا تەنیا وەك پێشبینی میدیایی دەبینێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group