سەرۆكی ئەمریكا: ئێران 20 ساڵی دەوێت تا تواناكانی بونیاد بنێتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەو پێشنیاز و پلانەی كە ئێران لە چەند رۆژی رابردوو لە ڕێگەی پاكستانەوە، گەیاندووەتە دەست ئەمریكا دەڵێت، پێموانییە پلانێكی قبوڵكراو بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانیدا باسی لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كرد و رایگەیاند، بەم زووانە لەو پلانە دەكۆڵێتەوە كە ئێران تازە بۆی ناردون و پێیوانییە پلانێكی قبوڵكراو بێت.
ترەمپ راشیگەیاند، ئێران رووبەڕووی گورزی زۆر توند بووەتەوە و 20 ساڵیان دەوێت تا تواناكانیان بونیاد بنێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group