نەوا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشبینییكرد لەماوەی سێ هەفتەدا ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنەی ئاشتی لەگەڵ تاران ئەنجامبدرێت.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئیدارەكەی پێویستی بە دوو تا سێ هەفتە هەبێت بۆ تەواوكردنی كارەكە لەگەڵ ئێران، جەختیشیكردەوە كە "كات" فاكتەری فشار بۆ ئەمریكییەكان نییە.
رونیشیكردەوە، ڕێككەوتنێكی دروست لەگەڵ ئێران دەكەین و پێشتریش لە ڕووی سەربازییەوە سەركەوتنمان بەدەستهێناوە، بە وازهێنان لە خواستە ئەتۆمییەكان و وەرگرتنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران كە بەلای ئێمەوە هێڵی سورە، رێكەوتن دەكەین.
هەروەها، تڕەمپ ستایشی ئەو تیمەی كرد كە ئێستا سەركردایەتی ئێران دەكات و بە زۆر باشتر لە گروپی یەكەم وەسفیكرد و وتی، بەڵام ئەوان بە شێوەیەكی جیاواز لەوەی پێمان دەڵێن لەگەڵ میدیاكان قسە دەكەن.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە، موشەكی بالیستی ئێرانی خراپن و دەبێت سنوردار بكرێن، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە خاوەنی چەكی ئەتۆمی نین، ئێرانیەكان ئێستا پێویستیان بە ڕێككەوتنێك هەیە و بەهۆی ئەو گەمارۆیەشەوە دامەزراوەی هەڵگرتنی نەوتیان تەواو بووە.