نەوا-
بەشێكی زۆر لەسەركردەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدان و كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەستیپێكرد.
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق و لەهەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەروەها بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتونەتە ناو بینای پەرلەمانی عیراق.
چاوەڕواندەكرێت لەكۆبونەوەی پەرلەمانی عیراقدا بەشێك لەكابینە وزارییەكەی زەیدی دەنگی پێبدرێت و حكومەتی نوێ دواتر دەستبەكاربێت.
وەك بڵاوكراوەتەوە پشكی كورد لەم كابینەیەدا هەریەك لە خالید شوانی بۆ وەزارەتی دادو فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە، هەروەها سروە عەبدولواحید بۆ وەزارەتی ژینگەو رێباز حەملان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عیراق كاندید كراون.