"عێراق توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییە ئابوورییەكانی ئێستای هەیە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، دۆسیەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو تەنا بە یەك هۆكاری وەك كورتهێنانی بودجەی گشتیی فیدراڵییەوە بەند نییە، بەڵكو كۆمەڵێك هۆكاری بەرفراوانی دارایی و ئابووری ئاڕاستەی دەكەن.
وتیشی، ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری سیاسەتی ورد هەیە بۆ ڕێگریكردن لە هەر شڵەژانێك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری ئابووری یان متمانەی بازاڕ هەبێت.
باسی لەوەشكرد، بانكی ناوەندی بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی بەپێی كۆمەڵە ئامانجێكی ڕوون كە خۆی لە پاراستنی هێزی كڕینی دینار و كۆنترۆڵكردنی ئاستی نەختینە و سەقامگیری بازاڕدا دەبینێتەوە.
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەش كرد، دۆخی دارایی بە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكان لەژێر چاودێریدایە بۆ دەستەبەركردنی گونجانی بڕیارە ئابوورییەكان لەگەڵ پێداویستییەكانی قۆناغی ئێستادا.
سەبارەت بە دۆسیەی مووچەش، پارێزگاری بانكی ناوەندی دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە تەواوی دابینكراوە و هیچ مەترسییەك لەئارادا نییە، جەختیشی كردەوە، عێراق توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییە ئابوورییەكانی ئێستای هەیە، ئەویش لە ڕێگەی ڕێكارە داراییەكان و ئەو چاكسازیانەی كە ئێستا لە ئارادان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group