یونس مەحمود بوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ئاژانسەكانی عیراق بڵاویانكردەوە، یونس مەحمود ئەستێرەی عیراق پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی عیراقی پێبەخشرا، ئەمەش دوای ژماردنەوەی دەنگەكانی ناوبراو لە هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی یەكێتییەكەو كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانەكە.
باسلەوەشكراوە، هەڵبژاردنەكە بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و بە سەرپەرشتی لیژنەی پەیوەندیدار بۆ هەڵبژاردنی ئیدارەی نوێ بەڕێوەچوە كە لەماوەكانی داهاتودا سەركردایەتی تۆپی پێی عیراق دەكات.
یونس مەحمود یاریزانێكی پێشوی تۆپی پێی عیراقەو یەكێك لە بەناوبانگترین یاریزانەكان لە مێژوی ئاسیا دادەنرێت و بەناوبانگ بو كاتێك لە سەركەوتنە مێژوییەكەی هەڵبژاردەی عیراق بۆ جامی ئاسیا لەساڵی 2007، سەركردایەتی هەڵبژاردەكەی دەكرد.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group