شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژی 15ـی ئۆكتۆبه‌ردا، رۆژی جیهانی گۆچانی سپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌، دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ش بۆئه‌وه‌یه‌ نابینایان له‌ ته‌واوی جیهاندا داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ هۆشیاربكه‌نه‌وه‌. نابینایانی سلێمانی-ش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ رۆژی جیهانی گۆچانی سپیدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌رییان ئه‌نجامدا و یادی ئه‌و رۆژه‌یان كرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری عوسمان خه‌لیفه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رۆشنایی بۆ نابینایان گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group