شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا، ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با و ئاو به‌ لێخۆشبوونی 15% درێژبكرێته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ تا 1-9ی ئه‌مساڵ هاوبه‌شانی ئاو و كاره‌با ده‌توانن ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ بیده‌ن و لێخۆشبونه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌. به‌ڵام ئایا هاوبه‌شان توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان هه‌یه‌؟ ئه‌وانه‌ی مووچه‌خۆرن به‌ده‌م داواكه‌وه‌ ده‌بن؟ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری ئاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی گفتوگۆ كرا و سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌مه‌وه‌ چونی هاووڵاتیان بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزی ئاوه‌ی لایانه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group