شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ كرا، هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عیراقیش قه‌ده‌غه‌كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مساڵ بۆ جوتیاران ساڵێكی نه‌هاته‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كانیان، عه‌لوه‌كان جمه‌یان دێت له‌ به‌رهه‌می سه‌وزه‌ و میوه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌كی، به‌ڵام كه‌مترین خواستیان له‌سه‌ره‌، كاسبكار و به‌قاڵه‌كان ناتوانن هاوشێوه‌ی ڕابردوو به‌رهه‌می جوتیاران بكڕن، چونكه‌ بازاڕیان كه‌مه‌ و به‌ ئاسته‌م ساغی ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی شه‌قام به‌ به‌شداری ستار مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رباره‌ی به‌روبومی جوتیارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كێشه‌و گرفته‌كانی كشتوكاڵی ئه‌و پارێزگایه‌ گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group