ئافرەت وهەلبژاردن پێشکەشکار : ئاواز سەلیم عەبدوڵا

رێكخراوی رۆزا بۆ پاراستنی ئافرەت وژینگە بەهاوكاری رێكخراوی Women for women international WfWI و فەرمانگەی دەرەوەو كۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا (FCDO) لە رادیۆی نەوا بەرنامەیەكی هەفتانەتان پێشكەش دەكات، چالاكییەكە بەشێكە لە پڕۆژەی NISSAM و ئامانج لەم بەرنامەیە هاندانی ئافرەتانە بۆ بەشداری لە هەلبژاردن ودەنگدانیانە بە كاندیدی ئافرەت . بەرنامەی ئافرەت وهەڵبژاردن هەموو رۆژانێكی شەممە كاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت وهەمان رۆژ كاتژمێر 5 ی ئێوارە دووبارە دەكرێتەوە.

لەم بەرنامەیەدا میوانداری سەربەست ئامێدی سەرۆكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوەو ناونیشانی ئەم ئەڵقەیە كاریگەری سەربەخۆیی كۆمسیۆنە لە پاكی وبێگەردی هەلبژاردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group