به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"ی ئه‌مجاره سه‌باره‌ت به دیارده‌ى كوشتن بوو كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو لێره و له‌وێ رۆژانه گوێمان لێى ده‌بێت: بۆ له‌برى میهره‌بانى و لێبورده‌یى، خه‌ڵك په‌نا بۆ كوشتن و تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بات؟ له‌ئه‌نجامدا به‌شداربووان ئاماژه‌یان بۆ چه‌ند خاڵێك كرد: یه‌كه‌م: تائێستاش له كوردستاندا یاسایه‌ك نییه به یه‌كسانى به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ركه‌س قه‌تڵى كرد شوێنى قه‌بر بێت نه‌ك زیندان. دووه‌م: په‌روه‌رده‌ى ئه‌و خه‌ڵكه زۆر گۆڕاوه و هه‌ر له‌خێزانه‌وه دووباره تا ده‌گاته زانكۆ ده‌بێت پێداچونه‌وه به په‌روه‌رده‌دا بكرێت.