به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.
له به‌رنامه‌ی "ترش و شیرین"دا، كێشمه‌كێشی بون و نه‌بونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆر بو، به‌ڵام مسته‌فا ئه‌حمه‌د قسه‌یه‌كی كۆنكرێتی كرد و وتی "خۆ ئێمه له كه‌وكه‌بێكی تر ناژین! ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ده‌ژین...هه‌تا ڤایرۆسه‌كه له ده‌وروبه‌رمان بمێنێت له وڵاتی ئێمه‌شدا ده‌مێنێت، حاڵی ئێمه‌ش وه‌كو حاڵی ئه‌و 7 ملیار كه‌سه‌ی تره كه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌ژین".