دو مه‌ركه‌زی یان فره مه‌ركه‌ز
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا
04/05/2020
ئێمه دیدمان زۆر رونه له‌سه‌ر لا مه‌ركه‌زیه‌ت، له زۆر بۆنه و باس‌دا ئاماژه‌مان پێكردوه :
١-هه‌ر وه‌ك ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وتاری هه‌فتانه‌مان له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت بو.
٢-قانونی بریمه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاماژه‌یه بۆ لامه‌ركه‌زیه‌ت.
٣-ھه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌و پرنسیپه.
٤- ھه‌لبژاردنی پارێزگاكان له‌لایه‌ن شاره‌كانه‌وه واتا مه‌ركه‌زێكی تر و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێیی.
٥- دنیابینینی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر پرسی ( لامه‌ركه‌زی)، كه ده‌ڵێت :
"كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌خشاندنی پلانی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیریه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به پێی پلانی 5 ساڵه و 10 ساڵه و 15 ساڵه، له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و لایه‌نه‌یه كه په‌یوه‌ندی له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم و وڵاتانی تردا ڕێكده‌خات، هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قایمقامه‌كان و مودیری ناحیه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه بدرێت به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆیه ده‌ڵێن ئێوه سلێمانچێتی ئه‌كه‌ن، به‌ڵێ لایه‌نگری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌نجومه‌نی سلێمانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتتدا لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، هیوادارم رۆژیك بێت كه‌ركوكیش بێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌سڵاتی جێبه‌جیكردن و كارگێری و دارایی كۆمه‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتی وایان هه‌بێت، كه له سنوری شوێنه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ڕێوه‌یبه‌رن، خه‌ڵك وایلێنه‌یه‌ت بۆ هه‌موو شتێ موحتاجی ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی هه‌ولێر بێت، ئه‌وه به‌شێكه له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، په‌یوه‌ندی به ناوچه‌گه‌رییه‌وه نیه، شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته".
ئه‌مانه به‌سن تا دیدی گۆران روون بێت بۆ فره مه‌ركه‌زی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین یه‌كێتی و پارتی :
أ- چۆن سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ئه‌كه‌ن.
ب- چۆن لێی تێ ده‌گه‌ن.
ج- چۆن مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا ده‌كه‌ن.
گه‌ر وا سه‌یری ده‌كه‌ن ئه‌م لا مه‌ركه‌زییه ببێته دوو مه‌ركه‌زی ھه‌ولێر و سلێمانی ، حیزبه‌كانی تریش به پاشكۆیه‌تی دوایان بكه‌ون ، ئه‌وا ئێمه‌ی تیا نین .
ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه‌ی لێ دێت كه باس له یه‌ك ریزی نیشتیمانی بكه‌یت به‌لام چ یه‌ك ریزییه‌ك!
من ریزی..... خۆم ریزی....... پارتی ریزی ، بۆ یه‌كێتیش به ھه‌مان شێوه .
لا مه‌ركه‌زیه‌ت یان رونتر بلێم فره مه‌ركه‌زییه‌ت، واتا مودیر ناحیه، قایمقام، پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران .. ھتد ببنه مه‌ركه‌زه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به راوێژێكی چر و پر به یاسا رێكبخرێت و به رێنمایی بابه‌تیانه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
واتا چۆن ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كه‌ینه‌وه كه:
١- ده‌سه‌لاته‌كان تێیدا جیا كراوه بن.
٢- به ھارمۆنییه‌ك كۆھێزی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن.
٣- له ھه‌مان كاتدا چاودێری یه‌كتر بكه‌ن.
بۆ ئه‌م فره مه‌ركه‌زییه‌ته‌ش ھه‌مان تێگه‌یشتنه لای ئێمه، فره مه‌ركه‌زییه‌ت لای ئێمه فه‌وزا و لێك ترازان نییه، به‌ڵكو :
١- دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته.
٢-چاودێری و به‌دواداچونه.
٣-جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی مه‌ركه‌زی حكومه‌ته.
٤- دروستكردنی پێشبركێیه‌كی بابه‌تیانه‌یه له زۆر بابه‌تدا.
٥- دروستكردنی كادر و تاكی به توانایه بۆ حوكمرانی و ئیداره.
٦- به‌رجه‌سته‌كردنی عه‌داله‌تی سیاسیه.
ئه‌مه كاتێك سه‌ركه‌وتو ده‌بێت كه:
أ-حكومه‌تی مه‌ركه‌ز خاوه‌نی پلانی ستراتیژیی ھه‌رێمایه‌تی بێت.
ب-ئه‌م پلانه به راوێژی ھه‌موو دامه‌زراوه و مه‌ركه‌زه‌كان و راوێژكارانی پسپۆری بێت.
ج- حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش چاودێری جێبه‌جێی كردنی پلانه‌كه بكه‌ن و پرۆسه‌ی به دواداچونیش به‌رده‌وام بێت، لێپرسینه‌وه و سزاش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ره‌وپێشچونی پلانه‌كه ده‌بێ.
دوا رسته، فره مه‌ركه‌زییه‌ت:
أ- بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ته له‌سه‌ره‌وه، گه‌وره‌كردنێتی له خواره‌وه.
ب- له ھه‌مان كاتدا به‌ھێزكردنی حكومه‌ته له سه‌ره‌وه.
ج- ھه‌روه‌ھا ته‌رشیقكردنی حكومه‌ته به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان.
د- ئه‌مه به‌شێكه له حوكمرانیی دیموكراتییانه و به‌شداریپێكردنه له ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی،
كه ده‌بێته پایه‌یه‌ك له پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداری.
شەپۆلەکانی نەوا