له ئێستادا 11 داعشی فه‌ره‌نسی له زیندانه‌کانی عێراقدان و پاریس ئاماده‌نیه وه‌ریانبگرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌کات. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌رچاوه عێراقیه‌کانه‌وه دزه‌یانکردوه، له‌به‌رامبه‌ر دادگایی‌کردن و زیندانیکردنی هه‌ر داعشێکدا، عێراق داوای دوو ملیۆن دۆلار له‌فه‌ره‌نسا ده‌کات. تا ئێره ڕه‌نگه ئه‌م داواکاریه گرفت بۆ فه‌ره‌نسا دروست نه‌کات، هه‌رچه‌ند پاریس، به‌توندی ئه‌م زانیاریه به‌درۆده‌خاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفت بۆ فه‌ره‌نسا دروستده‌کات، داواکاریی دوهه‌می عێراقه که ده‌یه‌وێت فه‌ره‌نسا کۆی ئه‌و چه‌کانه‌ی که له جه‌نگی دژی داعشدا و له سه‌ر زه‌مینی عێراقدا به‌کاریهێناون، به‌تایبه‌تی چه‌کی قه‌یسه‌ر [به فه‌ره‌نسی پێیده‌وترێت سێزار] به عێراق ببه‌خشێت. تا ئێستا فه‌ره‌نسا ئه‌م داوایه‌ی قبوڵنه‌کردوه، چونکه سێزار یه‌کێکه له سه‌روه‌ریه‌کانی سیستمی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسی و سیستمێکی مه‌دفه‌عیی بێ وێنه‌یه له جیهاندا. به‌هێزی ئه‌م چه‌که له‌وه‌دایه که جوڵانی زۆر ئاسانه و له دوره مه‌وداوه پرۆگرامده‌کرێت و سه‌د له سه‌د و له دوری 40 کیلۆمه‌تره‌وه ئامانج ده‌پێکێت. هه‌ر گوله‌یه‌کی نزیکه‌ی 90 کیلۆ ده‌بێت و ته‌نها 3 خوله‌ک له نێوان ته‌قان و پێکانی ئامانجه‌که‌یدایه و توانایی وێرانکردنی بێ ئه‌ندازه‌یه. گه‌ر سوپای عێراقی ئه‌م چه‌که‌ی ده‌ستکه‌وێت، فه‌ره‌نسیه‌کان ده‌ڵێن، ده‌کرێت له ململانێ ناوخۆییه‌کاندا و له دژی یه‌کتری به‌کاریبێنن، ڕێک چۆن له 16 ی ئۆکتۆبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی چه‌که ئه‌مه‌ریکیه‌کانی دژی کورد به‌کارهێنا. فه‌ره‌نسیه‌کان تا ئێستا و ئێره نایانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان دوباره‌بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئایا له کۆتاییدا فشاری به‌غداد به‌هێزتر نابێت و پاریس به ملدان ناچارناکات ؟ له دۆخێکی وادا، ئه‌رکی دیپلۆماسیه‌تی کوردی ده‌بێت چی بێت و چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا مامه‌له بکات ؟ ئه‌و پرسیاره ده‌بێت به‌وردی کاری له‌سه‌ر بکرێت.