عەلی زەیدی: ئامانجمان بونیادنانی ئابورییەكی بەهێزو هەمەجۆرە

40 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەڕاگەیەنراوێكدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی لەپاریس لەگەڵ ئیدوارد دو رۆچێڵد سەرۆكی بانكی رۆچێڵد كۆبوەتەوەو رێگەكانی بەردەم فراوانكردنی هاریكارییەكانی عیراق لەگەڵ بانكە نێودەوڵەتییەكان تاوتوێكراوە.
لەڕاگەیانراوەكە باس لەوەشكراوە كە لە دیدارەكەدا هەوڵەكان بۆ گەشەپێدانی كەرتی بانكی و بەرزكردنەوەی ئاستی متمانەی دارایی عیراق تاوتوێكراوە لەوبارەیەوە زەیدی رایگەیاندوە كە ئامانجیانە ئابورییەكی بەهێزو هەمەجۆر لەعیراق بونیاد بنێن. هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو كە سەرۆكی بانكی ڕۆچێڵد جەختیكردوەتەوە لە گرنگی ئەو دەرفەتە وەبەرهێنانانەی كە لەعیراقدا بونیان هەیەو دەتوانن بەشداربن لە پلانەكانی گەشەپێدان لەعیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group