نەوا-
یاسر ئەسكەندەر وەتوت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان و بەزاندنی بەردەوامی سنورەكانی عیراق لە لایەن توركیاوە پێشێلكردنێكی ئاشكرای نەریت و یاسا نێودەوڵەتییەكانەو ئەم جۆرە رەفتارانە بەزاندنێكی قبوڵنەكراوی سەروەریی خاكی عیراقن.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەردەوامبونی ئەم پێشێلكارییانە پێویستی بە هەوڵێكی جدیی حكومی و دیپلۆماسی هەیە بۆ راگرتنی ئەم هێرشانەو پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كە بەدەست لێكەوتەكانی ئەم شەڕە بەردەوامەوە دەناڵێنن.
یاسر وەتوت باسیلەوەشكردوە، عیراق مافی تەواوی خۆیەتی بەرگری لە سەروەریی خۆی بكات و دژی هەر پێشێلكارییەكی سەربازیی بیانی بوەستێتەوە كە لە دەرەوەی رێككەوتنە فەرمییەكاندا بێت، چونكە بێدەنگبون لەم بابەتە رێگە خۆش دەكات بۆ دوبارەبونەوەی لە داهاتودا.