بەهۆی ئیبۆلاوە زیاتر لە یەك هەزار كەس لە كۆنگۆ گیانیانلەدەستداوە

49 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژان كاسیا بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندەكانی ئەفریقا بۆ كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن لە نەخۆشییەكان سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی بە نەخۆشی ئیبۆلاوە گیانیانلەدەستداوە رایگەیاند،  لەسەرەتای سەرهەڵدانی جۆرە گۆڕاوەكەی ئیبۆلاوە لەمانگی ئایارەوە یەك هەزارو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە كۆنگۆ تۆماركراون، ئەوان دەمرن بەهۆی ئەوەی ڤاكسین نییە، دەرمان نییەو بودجەی پێویستیان بەردەست نییە.
بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، دوو كەس لە وڵاتی ئۆگەندای دراوسێی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی كۆنگۆش رایگەیاندوە، دوو هەزارو 473 حاڵەتی توشبون بە ئیبۆلا پشتڕاستكراونەتەوە، هەروەها  737  توشبوو لە ئێستادا لە كەرەنتینە یان لە نەخۆشخانەدا خەوێنراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group