نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم بڵاویكردەوە، رۆژی 7-6 هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستوەتە خوارەوە كە هەڕەشە بون بۆ سەر كەشتییە نێودەوڵەتییەكان لە گەروی هورمز.
راشیگەیاندوە، هەروەها هێزەكانیان 4 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستوەتە خوارەوە كە لە رۆژانی رابردودا بەرەو گەروی هورمز هەڵدرابون و دواتریش چەند شوێنێكی چاودێریكردنی ئێرانیان لە كەناراوەكان كردوەتە ئامانج.
سێنتكۆم باسیلەوەشكردوە، هێزەكانی ئەمریكا لە ئامادەباشی تەواودان ئامادەن بەردەوامبن لە بەرگریكردن لە دژی دەستدرێژییەكانی ئێران بۆ سەریان.
ئەم هێرش و بەرپەرچدانەوەیانە، لەوانەش هەڵدانی چەند مووشەكێكی ئێرانی بۆ سەر بەحرەین و كوێت كە هاوپەیمانی ئەمەریكان، لە كاتێكدایە كە واشنتن و تاران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی ناڕاستەوخۆ خەریكی دانوستاندن.