"دەتوانین هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەب بەڕووی هاتوچۆدا دابخەین"

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس باسی لەوەكردوە، نابێت دوژمن تووشی لێكدانەوەی هەڵە بێت سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی بابولمەندەب.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەڵقەكانی بەرەی مقاوەمە توانای ئەوەیان هەیە هەردوو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەكە، واتە گەرووی هورمز و گەرووی بابولمەندەب بەڕووی هاتوچۆدا دابخەن.
عەلی ئەكبەر ئاشكراشیكرد، ئەمریكا و ئیسرائیل هەڵبژاردن لە دەست خۆیاندایە، دەبێت یان كۆتایی بەو دۆخە بهێنن، یان ئەوەتا بچنە ناو هاوسەنگییەكی نوێی رێكخستنی هەردوو گەرووە ستراتیژییەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group