سوپای پاسداران: چاوەڕوانی داخستنی ڕێگاكانی تری هەناردەكردنی نەوت و غاز بكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سوپای پاسداران ئاشكرایكرد، لە شەپۆلی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی نەسر دوودا، ناوەندی فەرماندەیی و كۆنترۆڵكردنی NSI، كۆگا گەورەكانی كەرەستەو پێداویستییە سەربازییەكان و تانكییەكانی سوتەمەنی سەر بە بەلەمی پێنجەمی ئەمریكا لە بەحرەین لە ناوبراون.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوژمن دەبێت بزانێت كە ئێستا ئەم باندانە ڕێگای هەناردەكردنی نەوت و غازیان بۆ جیهان لە زەریای هیندیەوە داخستووە، بەرژەوەندیی ركابەرە ئابوورییەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسییەوە.
سوپای پاسداران جەختیشیكردوە، پێویستە چاوەڕوانی داخستنی ڕێگاكانی تری هەناردەكردنی نەوت و غاز بكەن كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی دەكەن، دەشڵێت، هەناردەكردنی نەوت و غاز لە ناوچەكە یان بۆ هەمووان دەبێت یان بۆ كەس نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group