وەزارەتی پێشمەرگە چەندین مینی پوچەڵكردەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەو گیانی هاوڵاتیان، لەسەر فەرمانی فەرماندەی فیرقەی دوی پیادە، تیمی ئەندازیاریی سەربازی چالاكیەكی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنیان بە سەركەوتویی ئەنجامدا.
ئاماژەشكراوە، لەم پێناوەدا ئەفسەرو كارمەندانی كەتیبەی ئەشغال و ئەندازیاریی بارەگای فیرقەی دوی پیادە پشكنینێكی بەرفراوانیان بۆ زەویەكانی سنوری ناوچەی بەرپرسیارێتی لیوای 24ی پیادە كردو لە ئەنجامدا توانرا چەندین بۆمب و مینی چێنراو بدۆزرێنەوەو دەستبەجێ لەلایەن تیمە پسپۆڕەكانەوە بەبێ هیچ زیانێك پوچەڵكرانەوەو مەترسیەكانیان لەسەر ناوچەكە دورخرانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group