نەوا-
محەمەد ئەكرەمینیا وتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند، ئەو ئاڵۆزی و كێشانەی بەرۆكی سوپای ئەمریكای لە ناوچەكەدا گرتوە، لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەی روبەڕوی گەلی ئەو وڵاتە بونەتەوە، ئاكامی هەڵەی بەرپرسانی ئەمریكایە لە دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتێكی سەربەخۆ و خاوەنشارستانیەت.
ئەوەشی راگەیاند ، تاكە رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەمریكا قبوڵكردنی راستیەكانە، ئەویش قەرەبوی تێچوەكان بدات و ناوچەكە بەجێبهێڵێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ناوچەكە ئاسایشی هەبێت و گەلی ئەمریكا لە خۆشگوزەرانی نزیكتر دەكاتەوە.