بەقائی بۆ ئەمریكا: لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئێران تێبگەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، پابەندنەبونی حكومەتی ئەمریكا بە بەڵێنە دیپلۆماسییەكان و پشتبەستن بە هەڕەشە، هیچ پەیوەندییەكی بە باوەڕی ئایینیی خەڵكی ئێرانەوە نییە.
بەقائی وتوشیەتی، هۆكاری سەرەكی سەرنەكەوتنی گفتوگۆی لۆژیكی بۆ باوەڕی ئایینیی ئێران ناگەڕێتەوە بەڵكو هۆكارەكەی هەڵسوكەوتی ئەمریكایە لە بری دیپلۆماسی داوای سەپاندنی مەرج دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسیلەوەشكردوە، داوا لە بەرپرسانی ئەمریكا دەكەن واز لە قسەی ئایدیۆلۆژی بهێنن و لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئێران تێبگەن، هەروەها كێشەی پێشێلكردنی بەڵێنەكانی خۆیان چارەسەر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group