خاتەمولئەنبیا: زانیاریمان هەیە ئەمریكا هێرش دەستپێدەكاتەوە

36 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
قەرارگای خاتەمولئەنبیا بڵاویكردەوە، زانیاریان هەیە ئەمریكا بە هاوكاری وڵاتانی ناوچەكە دەست بە هێرش دەكاتەوە، ئەو وڵاتانەی هاوكاریی ئەمریكا دەكەن ئیتر ناتوانن چاوەڕێی دانبەخۆداگرتنی ئێران بكەن.
لە راگەیەنراوێكدا قەرارگای خاتەمولئەنبیا ئاماژەشیكردوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێیانگەیشتوە ئەمریكا رەزامەندیداوە بە داگیرساندنی گڵۆپی سەوز  بەهەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە كە هێرش دژی ئێران دەستپێبكاتەوە، هەر بۆیە هۆشداری توند دەدەنە ئەمریكا، ئەگەر واشنتۆن هەڵەیەك دژی ئێران ئەنجام بدات، ئەوا سەرجەم بنكەو شوێنەكانی لە ناوچەكەدا دەكەنە ئامانج، هەر وڵاتێكیش پشتگیری لە دەستدرێژییەكانی ئەمریكا دژی ئێران بكات ئەوا بە هاوبەش و تێوەگلاو لەو كارە ئەژمار دەكرێت و ناتوانێت چاوەڕوانی لەخۆبردویی یان نەرمونیانی لەلایەن ئێرانەوە بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group