نەوا-
مەیسەم زوهوریان جێگری سەرۆكی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئابوریی ئێران لە پایزی ساڵی 2026دا بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت، گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان و تێچوی زۆری گواستنەوەی دەریایی، قۆناغێكی نائاسایی لەقەیرانی ئابوری بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەوەی ئێران 24٪ و هەناردەكردنی كەلوپەل 26٪ كەمیكردوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران وتوشیەتی: پێشتر 80٪ی هەناردەو 65٪ی هاوردەی وڵات لەڕێگەی دەریاییەوە دەكرا، بەڵام بەهۆی گرانبونی تێچوی گواستنەوە، بڕی كەلوپەلە هەناردەكراوەكان بۆ 36٪ دابەزیوە، هەروەها هەڵاوسانی بەرهەمهێنان لەمانگی رابردودا گەیشتوەتە 117٪ و هەڵئاوسانی خواردن و خواردنەوەكانیش سنوری 121٪ی تێپەڕاندوە.