پارتی دادو گەشەپێدان: كۆمسیۆنێكی نوێ لە پەرلەمانی توركیا پێكدەهێنرێت

9 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەفكان ئالا جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا رایگەیاند، كۆمسیۆنێكی نوێ لە پەرلەمان پێكدەهێنرێت و لەئایندەیەكی نزیكدا دەست بە كارەكانی دەكات، كارەكان بەردەوامن و هیچ وەستانێك لە ئارادا نییە.
جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا جەختی لەوەشكردوەتەوە، لەم پڕۆسەیەدا پێویستە خۆیان لە ناكۆكییەكان بەدور بگرن و دەیانەوێت لە رێگەی بەهێزكردنی دۆستایەتی لەگەڵ 87 ملیۆن هاوڵاتیی وڵاتدا بارگرانی سەر شانی توركیا سوك بكەن.
جێی ئاماژەیە پێشتر نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رایگەیاندبو كە كۆمسیۆنی چاودێریی پڕۆسەكە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمان دەستبەكار دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group