نەوا-
بێرنی ساندەرز سیناتۆری ئەمریكا رایگەیاند، جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل دژبە ئێران هاوشێوەی جەنگی ڤێتنام و داگیركردنی عیراقەو بێ بنەمایە.
ساندەرز كە سیناتۆرێكی سەربەخۆیە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا داوایكردوە گفتوگۆیەكی جدی لەبارەی ئاڕاستەكانی پارتی دیموكرات و پرسە سەرەكییەكان لە سەروی هەموشیانەوە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەنجام بدرێت.
بێرنی ساندەرز وتیشی، جەنگی ڤێتنام و داگیركردنی عیراق لەسەر بنەمای درۆ بون ئێستاش جەنگ دژبە ئێرانیش لەسەر بنەمایە، هەروەها هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكاش بۆ ئیسرائیل هەستیارە بۆ دەیان ملیۆن كەس لەبەرئەوە پێویستە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.