ئەم كچە ملیۆنێرە بۆ دیدارێكی رۆمانسی موچەیەكی "خەیاڵی" داناوە

11/11/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەگەر خۆت بە پیاوێكی گونجاو دەزانیت، ئەوا بە دیداری رۆمانسی لەگەڵ كچە ملیۆنێرێكی بەریتانی بە ناوی "جین پارك" ساڵانە 60 هەزار پاوەند وەردەگریت.
ئەو كچە تەمەن 23 ساڵە، خەڵاتی "یورۆملیۆنز"ی بردۆتەوە، كە بڕەكەی ملیۆنێك پاوەندە و دەیەوێت ئەو پارەیە یارمەتیدەری بێت بۆئەوەی دڵی گەنجێكی پێ بەدەستبهێنێت.
پارك ماڵپەڕێكی لە تۆڕی ئینتەرنێتدا كردۆتەوە و ئەوانەی دەخوازن دیداری لەگەڵدا بكەن، داواكاری پێشكەش دەكەن و ئەویش ئەو كەسە هەڵدەبژێرێت، كە پێیوایە گونجاوترینە، ساڵانەش بڕی 60 هەزار پاوەندی پێدەدات بەو مەرجەی لەگەڵیدا بخواتەوە و نان بخۆن.
ئەو كچە بەریتانییە، لەكاتی ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن، فیلمێكی دۆكیومێنتاریش بەرهەمدەهێنێت و ساڵی داهاتو پەخش دەكرێت.


چەند سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی-یان وتوە "جین كچێكی نایابە و دەست و دڵی باشە، بەڵام پاش ئەوەی خەڵاتەكەی بردۆتەوە، جارێكی دیكە بە تەنها ماوەتەوە.. ئەو چانسی باشی نییە".
جین پارك پێشتر كەپڵی سام كالاهان بوە، كە لە پرۆگرامی ئێكس فاكتۆر لە ساڵی 2016دا گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی، بەڵام بەهۆی ناپاكییەوە لێی جیابۆتەوە.
ئەو كچە لە تەمەنی 17 ساڵیدا خەڵاتی یانەسیبی یەك ملیۆن پاوەندی بردۆتەوە، لەوكاتەشەوە چەند ئۆتۆمبێلێكی كڕیوە و پارەیەكی زۆری لە بەسەربردنی كاتی پشوەكانی خەرج كردوە، هەروەك نەشتەرگەری جوانكاریشی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group