وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت گەیشتە به‌غدا

12/02/2019 عێراق

نەوا

ئه‌مڕۆ سێشەممە مایك شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریكا بەوەكالەت به‌سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته‌ به‌غداو و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ربازانى ئه‌مریكى له‌عیراق كۆببێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕ 3 شه‌ممه‌ مایك شاناهان وه‌زیرى بەرگریی ئەمریكا به‌سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداى پایته‌خت.
ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕیاره‌ شاناهان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و فەرماندە و سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى كۆببێته‌وه‌.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ويلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكى كتوپڕ هاته‌ عیراق و سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عيراق بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ پێشتر ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و به‌پێشێلكردنى سه‌روه‌ريى خاكى عیراق له‌قه‌ڵه‌م درا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group