سوپای ئیسرائیل دەروازەیەكی سنوریی لە غەزە كۆنترۆڵكرد

پێش 2 هەفتە جیهان

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەی رەفەح دەستپێكردو دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی سنوری غەزەی لەبەری فەڵەستین راگەیاند كە بەڕوی میسردا كراوەتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، پشتیوانیان لە یەكەكانی سوپا كردوە لە رۆژهەڵاتی رەفەح و كۆنترۆڵی دەروازەی سنوری رەفەحیان كردوە كە لە غەزە بەڕوی میسردا كراوەتەوە.
لە راگەیانراوەكەدا باس لەوە كراوە كە لە بەری فەڵەستین تەواو كۆنترۆڵی دەروازە سنورییەكە كراوە كە بە درێژایی نزیكەیی 5.3 كیلۆمەتر بەڕوی میسردا كراوەیە، لەو هێرشەدا 20 فەڵەستینی كوژراون.
پێشتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكردبوەوە كە بە موشەك چەند بینایەكی لە نزیك دەروازەی سنوری رەفەح لە باشوری كەرتی غەزە كردوەتە ئامانج و بە تۆپهاوێژ ناوچەكانی نزیك دەروازەی سنوری رەفەح و كەرەم ئەبو سالمی بۆردومان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group