ژن و پیاوێكی سپی پێست منداڵێكی رەش پێستیان دەبێت و هۆكارەكەشی زۆر سەیرە

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
نەخۆشخانەی زانكۆی ڤالەنسیا لە ئیسپانا روداوێكی سەیر بەخۆیەوە دەبینێت و ئەویش دوای ئەوەی ژنێكی سپی پێست منداڵێكی رەشپێستی دەبێت، لەگەڵ مێردەكەیدا دەبێت بە هەرا و كێشە و تۆمەتباری دەكات بەوەی قاوەی زۆر خواردوەتەوە بۆیە رەنگی منداڵەكەیان بەوشێوەیەیە.
ماڵپەڕی oyant بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی ژنێكی تەمەن 24 ساڵ لە نەخۆشخانە منداڵێكی رەشپێستی دەبێت، لەگەڵ هاوسەرەكەی لەناو نەخۆشخانەدا دەبێتە هەرایان و دوای روداوەكەش پیاوەكە بەژنەكەی وتووە "من رەگەزپەرست نیم و كێشەی رەنگی منداڵەكەم نییە، بەڵام ئەگەر ناپاكیت لەگەڵ نەكردوم بۆچی ئەو منداڵە، كە لەدایك و باوكێكی سپی بووە، رەنگی رەشە" و داوای رونكردنەوەی لە ژنەكەی كردوە.
بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕەكە، ژنەكە وتویەتی "هیچ شتێك ئەوە رونناكاتەوە، كە بۆچی رەنگی رەشە، تەنها ئەو قاوەیە نەبێت، كە هەموو رۆژێك دەیخۆیتەوە، من خیانەتم لێنەكردویت و بەڵێنم پێداویت، بەڵام تۆ شەو و رۆژ و هەموو كاتژمێرێك قاوە دەخۆیتەوە، ئەوەش تاكە هۆكارە بۆ پێستی رەشی منداڵەكە".
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، پیاوەكە بەقسەكانی ژنەكەی قەناعەتی كردوە و وتویەتی "هەست بەناخۆشی دەكەم كە گومانم لە هاوبەشی ژیانم كردووە و راستە من قاوە زۆر دەخۆمەوە، ئەوەش بوەتەهۆی دروستبوونی كاریگەری لەسەر منداڵەكە و متمانەم بەهاوسەرەكەم هەیە و تاقیكردنەوەی DNA بۆ منداڵەكە ناكەم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group