یەكێتی بە فەرمی ناوی كاندیدەكانی راگەیاند

07/07/2019

نەوا

 

وتەبێژی رەسمی یەكێتی ناوی كاندیدەكانیانی بۆ سەرۆكایەتیەكان و وەزارەتەكانی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمی یەكێتی باسی لەوەكردووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی خۆیدا كاندیدانی یەكێتی بۆ سەرۆكایەتیەكان و وەزارەتەكانی هەڵبژاردو پەسەندی كردون و كاندیدەكانیش ئەمانەن: 
رێواز فایەق -سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی -  جێگری سەرۆكی حكومەت.
جەعفەر شێخ مستەفا - جێگری سەرۆكی هەرێم. 
شۆڕش ئیسماعیل- وەزیری پێشمەرگە.
د. دارا ڕەشید مەحمود- وەزیری پلاندانان.
د. ئارام محەمەد قادر- وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
محەمەد سەعید عەلی- وەزیری رۆشنبیری.
بێگەرد دڵشاد شوكراللە- وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
خالد سەلام سعید -وەزیری هەرێم.
نەسرەدین مەحمود مەولود-سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
ئیسماعیل مەحمود-سەرۆكی دەستەی گشتی كاروباری مین.
عوسمان ئیسماعیل حسێن- سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group