سۆمۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی بە گەروی هورمزدا تێپەڕاند

04/10/2026 عێراق

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بڵاویكردەوە، لەهەنگاوێكی بێوێنەدا بۆ یەكەمجارە لە چەند دەیەی رابردودا توانیویانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی كەشتییەكی زەبەلاحەوە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی گەروی هورمز.
بەپێی راگەیەنراوەكە، پرۆسەی گواستنەوەی نەوتە خاوەكە لەڕێگەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری زەبەلاحەوە بەسەركەوتویی ئەنجامدراوە.
هەر لەوبارەیەوە عەلی قەیس عەبدولجەبار بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە رایگەیاندوە،  كە ئەم هەنگاوە رێگە بە كۆمپانیای سۆمۆ دەدات لە دەرەوەی گەروی هورمز مامەڵە بە نەوتەكەوە بكات، بە پێچەوانەی شێوازی پێشوی رادەستكردنی لە بەندەری بەسرە، لەهەوڵی بەردەوامیشدان بۆ كڕین و دابینكردنی كەشتی تایبەتمەند بەگواستنەوەی نەوتی خاو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group