وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا: ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویسته هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه
21/07/2019 جیهان
نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هه‌مووان نیگه‌رانن له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. دوپاتیشیده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویسته هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رونیكردوه‌ته‌وه، كه چه‌ند بژارده‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه دوپاتیكردوه‌ته‌وه، كه پابه‌نده به بونی سه‌ربازیی خۆی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆئه‌وه‌ی گه‌روی هورمز به كراوه‌یی له‌به‌رده‌م جوڵه‌ی ده‌ریاوانیدا بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه هیچ بڕه نه‌وتێكی پێنه‌بوه، 23 كارمه‌ندی تێدابوه، كه 18یان هیندین.