نەوا-
پۆلیسی لەندەن ئەو چالاكوانانەی دەستگیركرد كە گردبونەوەیان سازكردبو بۆ پاڵپشتیكردن لە گەلی فەڵەستین.
بەگوێرەی هەواڵێك كە بەشێك لە راگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویانكردوەتەوە، پۆلیسی لەندەن دوای چالاكییەك بۆ پشتیوانیكردن لە گەلی فەڵەستین ژمارەیەك خۆپیشاندەری دەستگیر كردوە كە دروشمیان بۆ پشتیوانیكردن لە فەڵەستین و غەزە كردوە.
راشگەیەنراوە، دەیان خۆپیشاندەر لە نزیك پەیكەری مەهاتما غاندی لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە لەندەن كۆبونەتەوەو دروشمیان بۆ پشتیوانی فەڵەستین و دژی ئیسرائیل وتوەتەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی میترۆپۆلیتانەوە دەستكراوە بە دەستگیركردنیان.
جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی غەزە لە هێرشەكانی ئیسرائیل لانیكەم 57 هەزارو 338 كەس كوژراون و 135 هەزارو 957 كەسیش برینداربون.