وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی رۆژی پێنج شەممە رونكردنەوە دەدات

13/08/2019

نەوا
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پشووی رۆژی پێنج شەممە 15-8-2019 ڕوونكردنەوە دەدات.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: "رۆژی پێنج شەممە 15-8-2019 لەگەڵ پشووەكانی جەژنی قوربان دەبێت و لە دامودەزگاكان پشوو دەبێ، هەفتەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەكاتەوە".
پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا باسی لەوە كردبوو، كە پشووی جەژن لە یەكشەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت، بەڵام بەلای بەشێك لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران وا لێكدانەوەی بۆ دەكرا، كە رۆژی پێنجشەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە، بەڵام وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ ماڵپەڕی باس نیوز دووپات كردەوە، كە دەوامی فەرمی دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group