نەوا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ئاشكرایكردوە، لە چەند رۆژی داهاتودا یەكەم كاروانی ئامێرەكانی ستارلینك بۆ دابینكردنی ئینتەرنێتی ئاسمانی دەگاتە عیراق و بەكارهێنەران دەتوانن سودمەندبن لێی.
دەستەكە راشیگەیاندوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە بەدواداچون بۆ دۆسیەی ئەو ئامێرانەی ستارلینك كە پێشتر راگیرابون، ئەوەش بەمەبەستی خێراكردنی پرۆسەی گەیشتنیانە بۆ بازاڕەكانی عیراق.
ئاماژەشیكردوە، دواكەوتنی بارەكان پەیوەندی بە رێكارەكانیانەوە نەبوە، بەڵكو بەهۆی تەواوكردنی پێداویستییەكانی سیستمی گومرگی (ئەسیكودا) بوە لەلایەن ستارلینكەوە، هەفتەی رابردو كۆمپانیاكە سەرجەم مەرجە یاسایی، گومرگی و باجەكانی جێبەجێكردوە.