كەركوك... چەند چەكدارێكی داعشی دەستگیركران

13/08/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی بەرگری عیراق لە راگەیەنراوێكدا دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی داعشی لەكەركوك راگەیاندووە، كە یەكێكیان ئەمیر بووە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری عیراق، لەناو دەستگیركراوەكاندا ئەمیری ئاشەكانی داعش لەحەویجە هەیەو بەدەستگیركردنی ئەو چەكدارانی داعش سێ شانەی "تیرۆریستی" هەڵوەشاوەتەوە.
بەپێی وتەی ئەندامانی گروپە تیرۆرستەكە، لەناو شاری كەركوك سێ كەسیان لەنەتەوەی كورد رفاندوەو دوای ئەوەی دەیانبەنە حەویجە ئەمیرەكەیان فەرمانی پێكردون سەریان ببڕن و ئەوانیش فەرمانەكەمان جێبەجێكردوە.
ئەندامانی شانەكە لەدانپێدانانەكانیاندا دەڵێن، "پارەیان بۆ خێزانە كوژراوەكانی داعش لەپارێزگای كەركوك بردوەو بەنیازبوون چالاكی لەكەركوك ئەنجامبدەن".
وەزارەتی بەرگری عیراق راشیگەیاندوە، هەر لەو هەڵمەتەماندا لەسنوری كەركوك، دوو كەسمان ئازاد كردوە كە لەلایەن ئەو گروپەوە پێش 15 رۆژ لەكەركوك رفێنرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group