ئوردن داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل

18/08/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند كە سیاسەتی زیادكردنی گرژی لەلایەن ئیسرائیل لە قودس رەنگدانەوەی نەرێنی لێ دەكەوێتەوە، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە بۆ كۆتایهێنان بەم جۆرە سیاسەتە گوشار بخەنە سەر تەلئەبیب.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە نووسراوەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بڵاوكراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەیمەن ئەلسەفەدی لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن كۆبووەتەوە.
سەفەدی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ باڵیۆزەكان داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیكرد كە بۆ رێگری لە پێشیڵكارییەكانی ئیسرائیل لە قودس هەنگاوی بەپەلە و كاریگەر بنێن.
وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سیاسەتی داگیركردن و زیادكردنی گرژی، هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات، جەختی لەوەشكردەوە كە دەبێ ئیسرائیل رێز لە قودس و شوێنە پیرۆزەكانی مسوڵمان و كریستیانەكان بگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group