نەوا-
حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لەوەڵامی هەڕەشەكانی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەكانی ئەو بە جددی وەرناگرێت و ئیسرائیل بە بچوكتر لەوە دەزانێت كە بتوانێت هەڕەشەكانی دژی ئێران جێبەجێ بكات.
وتیشی: ئیسرائیل ئەوەندە بە بچوك دەبینن كە توانای ئەنجامدانی هەڕەشەكانی نییە.
ئەم كاردانەوەیە دوای ئەوە هات كە نەتانیاهو پێشتر رایگەیاندبو، ئێران هەوڵی بەهێزكردنی توانای سەربازی و پێشخستنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەدات، ئیسرائیل ئامادەیە لەكاتی پێویستدا جارێكی تر دژی دەسەڵاتی ئێران هێرش بكاتەوە.