نه‌وا
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئاشكرایكرد، زیاتر له 36 تۆن بۆمبیان له دورگه‌یه‌كی سه‌ر روبارى دیجله له باشورى شارى موسڵ هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه و حه‌شارگه و رێگه‌یه‌كى دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعشى پێ له‌ناوبراوه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ ئێریك هیڵ فه‌رمانده‌ی پرۆسه تایبه‌ته‌كان له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد، دورگه‌ى كه‌نعوز، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روبارى دیجله له باشورى شارى موسڵ، بوه‌ته ناوه‌ندێك بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆیان بۆ هاتوچۆ له‌نێوان سوریا و عیراقدا.
وتیشى "داعشمان بێبه‌ش كردوه له خۆشاردنه‌وه له‌و دورگه‌یه‌دا و هاوكارى هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له سه‌قامگیركردنى ناوچه‌كه".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه رونیكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانى جۆرى F15 و F35 زیاتر له 36 هه‌زار كیلۆگرام بۆمبیان به‌سه‌ر ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌دا هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.