نەوا-
باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوتی عیراق سەبارەت بە دروستكردنی بۆری لە بەسرەوە بۆ فێشخابور بە مەبەستی هەناردەكردنی نەوت رایگەیاند، عیراق هەوڵدەدات هاوبەشی راستەقینەو گەورە لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی جیهاندا ساز بكات، هەر بۆیە كۆمپانیا ئەمریكییەكان شانسێكی گەورەیان پێدراوە، سەردانیان بۆ واشنتۆن و كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆیەكی راشكاوانەی لەم چوارچێوەیەدا بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ستراتیژیی فرەچەشنكردنی دەروازەكانیان هەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت، چونكە ناكرێت وڵاتێكی وەك عیراق كە خاوەنی ئەم هەمو یەدەگە گەورەیەی نەوت و غازە تەنها لەسەر یەك دەروازە بمێنێتەوە كە ئەویش گەروی هورمزە، كێشەی ئابوری و دارایی رێگر بون لەجێبەجێكردنی بەئەنجامگەیاندنی بۆرییە نەوتییەكاندا.