ده‌سته‌ى خاڵه‌ سنوریه‌كانی عیراق: ته‌نها خاڵه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتماندا نییه‌

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نه‌وا
ده‌سته‌ى خاڵه‌ سنوریه‌كانى عیراق وه‌ڵامی ئه‌ندامێكى كوردى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌داته‌وه‌ و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، هه‌موو خاڵه‌ سنوریه‌كانى وڵاته‌كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌كه‌دایه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت.
ده‌سته‌ى خاڵه‌ سنوریه‌كانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌ فیدراڵیه‌كانى عیراق به‌ وشكانى و ئاسمانى و ئاوییه‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌كه‌دایه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌و خاڵه‌ سنوریانه‌یان له‌ژێر ده‌ستدا نییه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ وه‌ڵامی لێدوانێكی جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراقه‌، كه‌ پێشتر وتبوى "له‌دواى كۆتاییهاتنى ده‌وامى فه‌رمى كارمه‌ندان، خاڵه‌ سنوریه‌كانى عیراق ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌ چه‌كداریه‌كانه‌وه‌".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group