مەسعود پزیشكیان وەڵامی قسەكانی دوێنێی ترەمپی دایەوە

37 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە 81هەمین كۆبونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكاندا وتاری وڵاتەكەی پێشكەش كردو وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوە كە لە وتەی دەستپێكی كۆبونەوەكەدا پێشكەشی كرد.
پزیشكیان لەبەشێكی قسەكانیدا وتی: گەلی ئێران لەبەرامبەر شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل خۆڕاگر بوە ئێمەش بە بەهێزترین شێوە وەڵاممانداونەتەوە، قسەكانی ترەمپ لەناو نەتەوە یەكگرتوەكان دەریخست كە زۆردارانەیە دەبێت ترەمپ بزانێت گەلی ئێران سەری دانانەوێنێت و زۆرداری قبوڵ ناكات.
سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی: ئێمە بەرگری لەخۆمان و گەلەكەمان دەكەین هەوڵ نادەین ئاسایشی خۆمان لەسەر حسابی ئاسایشی ئەوانی دیكە بەدەستبهێنین، ئەمریكا ژن و منداڵی ئێرانی كوشتوەو رێگەش نادەین گەرووی هورمز بۆ گواستنەوەی چەك كراوە بێت كە لەدژی ئێران بەكاربهێنرێت، پێویستە كێشەكان لەناوخۆی ناوچەكەدا چارەسەر بكرێن و دەستوەردانی دەرەكی قبوڵ ناكەین.
جێی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكی كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، یان دەبێت ئێران رێككەوتنیان لەگەڵدا بكات یاخود بە تەواوەتی لەناویان دەبات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group