ترامپ: بەتوندی‌ وەڵامی‌ هەر هێرشێك دەدەینەوە كە بكرێتە سەر ئەمریكا

11/09/2019 جیهان

نەوا
لەساڵیادی‌ هێرشەكانی‌ 11ی‌ سێپتەمبەردا سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا بڕیاریدا بودجەی‌ سەربازی‌ زیاد بكات.
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا لەوتارێكدا لە رێوڕەسمی‌ 18هەمین ساڵیادی‌ هێرشەكانی‌ 11ی‌ سێپتەمبەردا رایگەیاند كەبودجەی‌ سەربازی‌ زیاد دەكات.
ترەمپ وتی‌: "نامانەوێت بكەوینە ململانێكانەوە، بەڵام بەتوندی‌ وەڵامی‌ هەر هێرشێك دەدەینەوە كە بكرێتە سەر ئەمریكا".
رۆژی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 چەكدارانی رێكخراوی‌ قاعیدە چوار فڕۆكەیان رفاند، دووانیان خۆیان كێشا بە باڵەخانەكانی ناوەندی‌ بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و یەكێكیشیان خۆی كێشا بە  وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) و چوارەمیشیان پێدەچێت هەوڵی هێرشكردنە سەر كۆنگرێس یان كۆشكی سپی هەبووبێت، بەڵام لە پەنسلڤانیا كەوتە خوارەوە.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە نزیكەی سێ هەزار كەس گیانیان لەدەستداو ئەمریكا بە هۆی داڵدەدانی قاعیدە هێرشیكردە سەر ئەفغانستان و كۆتایی بەدەسەڵاتی تالیبان هێنا لەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group