دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

25 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رۆژی یەكشەممە 20/9 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكیان كۆدەبێتەوە كە دوو پرسی گرنگی لەخۆگرتوە.
راشیگەیاندوە، لەسەر نادەستوریبونی بەردەوامی  ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان دادگای فیدڕاڵ نوسراوی بۆ پەرلەمانی كوردستان كردوەو كە محەمەد سلێمان سەرۆكی یەكەم دانیشتن ئامادەبێت و  پەرلەمانیان ئاگاداركردوەتەوە، هیوادارن ئامادە بێت و بەو شێوازە وتەبدات كە پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنی خۆی بە ئەركی خۆی هەڵنەستاوەو پێویستە ئەم خولە هەڵبوەشێتەوە.
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: سكاڵای دوەمیان بۆ ناساندنی كابینەی ئێستای حكومەتە كە كاربەڕێكەرە، دەسەڵاتدارانی هەرێم هەوڵی تەواویان داوە دادگا بڕیار نەدات و وتویانە لە زوترینكاتدا پەرلەمان و حكومەت پێكدێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group