وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوادەكات توركیا بەپەلە هێرشەكانی رابگرێ

10/10/2019 جیهان
نەوا
كۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە توركیا دەكات، بەپەلە هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێ و بكشێتەوە دواوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بە تەواوی بەم هێرشانەی توركیا بۆ سەر "باكوری سووریا" ناڕازییە چونكە لە رووی مرۆییەوە زیانێكی زۆر بە سەروماڵی هاووڵاتیان هێناوە و داوا دەكەن بەپەلە ئەو هێرشانە رابگیرێ و یەكە سەربازییەكان لە خاكی سووریا بكشێنەوە.
ئەمە دووەم هەڵوێستی ئێرانە لەسەر توركیاو رۆژی چوارشەممە، عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتە، سەردانە فەرمییەكەی كە بەنیاز بوو بۆ توركیا ئەنجامی بدات هەڵوەشاندنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group