سوپای ئیسرائیل: بەبێ ئەمریكاش ئامادەن هێرش بكەنەوە سەر ئێران

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئێفی دیفرین وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لە ئەگەری هێرشی نوێی بۆ سەر ئێران كردو ئاشكرایكرد، لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن تەنانەت بەبێ ئەمریكاش لە هەمو كاتێكدا ئامادەن بە تەنهاو بە بەهێزی هێرش بكەنەوە سەر ئێران.
دیفرین ئاماژەی بەوەشكردوە، هیچ گۆڕانكارییەك لەڕێنماییە ئەمنییەكانی سوپای ئیسرائیلدا روینەداوە چونكە دیدگای ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل كۆتایی نەهاتوە بۆیە بەسەر ئامانجی خۆیان بەردەوامن و كاری بۆ دەكەن. 
ئەم لێدوانە لەكاتێكدایە كە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و میدیاكانی ئیسرائیلیش بانگەشەی ئەوە دەكەن كە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە گوشاری خستوەتە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group