نه‌وا
كۆمپانیای "كانتاس"ی ئوسترالی دورودرێژترین گه‌شتی بازرگانیی ئاسمانی له مێژووی فڕۆكه‌وانیدا رێكخست و تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی له‌سه‌ر فڕۆكه‌وان و ستافی فڕۆكه‌وانی و گه‌شتیارانیش ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكه، گه‌شته‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 787-9 ئه‌نجامدراوه و 49 كه‌سی تێدابوه، ماوه‌ی 19 كاتژمێر و 16 خوله‌ك به ئاسمانه‌وه بوه و گه‌شتیاره‌كانی له نیویۆركی ئه‌مریكاوه بۆ سیدنی ئوسترالیا گواستوه‌ته‌وه. درێژی گه‌شته‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 16 هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر.
هه‌مان كۆمپانیا به‌نیازه له مانگی داهاتودا گه‌شتێكی دیكه‌ی دورودرێژ له‌نێوان له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و شاری سیدنی ئوسترالیا رێكبخات.
گه‌شته‌كان بار هه‌ڵناگرێت و ته‌نها جانتای ده‌ستی رێی پێدراوه، به‌نزینی ته‌واوه‌تی هه‌ڵگرتوه و هه‌ردوو ته‌نكییه‌كه‌ی پڕكراوه بۆئه‌وه‌ی پێویستی به نیشتنه‌وه نه‌بێت له هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو گه‌شته سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا له ساڵی 2022 یاخود 2023 گه‌شتی دورودرێژی بێ وه‌ستان ده‌ستپێده‌كات.